هەواڵی کوردستان ئێستا

بەم نزیكانە هاوپەیمانەتییەكی نوێی سووننە پێكدەهێندرێت بەبێ بەشداریكردنی حەلبوسی

بەم نزیكانە هاوپەیمانەتییەكی نوێی سووننە پێكدەهێندرێت بەبێ بەشداریكردنی حەلبوسی
بەم نزیكانە هاوپەیمانەتییەكی نوێی سووننە پێكدەهێندرێت بەبێ بەشداریكردنی حەلبوسی

2023-05-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سەركردەیەكی سووننە لەهاوپەیمانی ئەنبار ئاشكرایكردوە: نزیكین لەپێكهێنانی هاوپەیمانەتیەكی سوونە كە تەواوی هێزە سیاسییەكان وكەسایەتیە سووننەكان وهۆزەكان لەپارێزگا سوونیەكان لەخۆ دەگرێت جگە لە حیزبی تەقەدوم بەسەرۆكایەتی محمد حلبوسی.

محمد ئەلفەهداوی، سەركردە لەهاوپەیمانی ئەنبار بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكرایكردوە: تا ئێستا هاوپەیمانی ئەنبار تەنها هاوڵاتیانی پارێزگای ئەنباری لەخۆ گرتووە، بەڵام بەنیازین هاوپەیمانەتیەكی سوونە پێكبهێنین لەتەواوی پارێزگا ئازادكراوەكانی عێراق دا.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەم نزیكانە كۆنگرەیەكی سیاسی لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدەدرێت وتێیدا هاوپەیمانەتیەكی سووننە كەتەواوی پێكهاتەكان لەهێزە سیاسییەكانی سووننە وهۆزەكان لەخۆ گرتبێت رادەگەیەندرێت، وگوتی: هەر یەكە لە بەغدا و بابل و بەسرەشی تێدا دەبێت.

فهداوی راشیگەیاندوە: پێكهێنانی هاوپەیمانەتیەكی سووننە لەلایەن رافع عیساوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت، وگوتی: مەبەست لەم هاوپەیمانەتیە نوێیە دوورخستنەوەی حیزبی تەقەدومە بەسەرۆكایەتی محمد حلبوسی سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی عێراق.

لەئێستا دا محمد حلبوسی تووشی رەخنەی سیاسی وجەماوەری زۆر بۆتەوە بەتایبەت لەلایەن پێكهاتەی سوونەوە و داوای لەكارلادانیشی دەكرێت لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دا.