هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی کرد

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی کرد
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی کرد

2023-05-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

ئەمڕۆ 29-5 - 2023 بەڕێز خلیل ئیبڕاهیم بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و بەیاوەری بەڕێزان دکتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوندیەکان وعبدالعزیزهەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕاوێژکارانی سیاسی یۆنامی کەپێکهاتبوله بەڕێزان لیناو لیکۆلن وکاک بڵند سەعدی و خاتو ڕامینا بوترس. لەم میتینگەدا هەردولا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وعێڕاقیان کرد و لەم بوارەدا بیروبۆچونیان ئاڵ وگۆڕکرد.

شایانی باسە وەفدی یۆنامی هاوڕایی خۆی دەربڕی بۆ بۆچونە سیاسیەکانی یەکگرتو لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێم و پێویستی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەری پرسە چەقبەستوەکان و ستایشی ڕۆڵی ئاشتیخوازی و دیموکراسی خوازانەی یەکگرتویان کرد.

لەلای خۆیەوە یەکگرتو سوپاسی یۆنامی کردو هەوڵەکانیان لەپێناو چارەسەری قەیرانەکانی هەرێم وعێڕاقی بەرز‌ نرخاند.

لەکۆتاییدا هەردوو لایەن فۆکەسیان کردەوە لەسەر بەرداومی میتینگەکانی نێوانیان بۆبەرژەوەندی هەرێم گەشەسەندنی پڕۆسەی سیاسی.