لەماوەی یەك ساڵدا بۆ جاری پێنجەم فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین دەردەكرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
بەرێوەبەرایەتی لێكۆلینەوە لەدەستەی نەزاهەی ناوەندی، ئەمرۆ فەرمانێكی نوێی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەركردوە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لەئەركەكانیدا، لەكاتێكدا ئەمە پێنجەمین فەرمانی دەستگیركردنە لەماوەی ئەمساڵ دا بۆ ناوبراو دەردەكرێت.
دەستەی نەزاهەی عێراقی ئاماژەی بەوەكردوە: دادگای لێكۆلینەوەی سەڵاحەدین تایبەت بە پرسەكانی نەزاهە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگای پێشوی سەڵاحەدین دەركردوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناوبراو لەماوەی دەست بەكاربوونی لەپۆستی پارێزگاریدا، چەند سەرپێچییەكی كردوە لەئەركەكانیدا.
لەكاتێكدا دەستەی نەزاهەی عێراقی لەماوەی ئەمساڵدا چوار فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ناوبراو دەركردوە، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت وئەنجامدانی سەرپێچی لەكارەكانیدا، وئەم فەرمانەش دەبێتە پێنجەم فەرمانی دەستگیركردنی.