هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: دادگای فیدراڵی کۆتایی بەعورفی فاسدی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان هێنا

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: دادگای فیدراڵی کۆتایی بەعورفی فاسدی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان هێنا
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: دادگای فیدراڵی کۆتایی بەعورفی فاسدی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان هێنا

2023-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆتایی بەعورفی فاسدی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان هێنا و ئێمە یەکەم فراکسیۆن بووین کەبەرامبەر بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەستاینەوەو دەنگمان بەیاساکە نەداو هەڵوێستی بوێرانەمان نواند و دەستمان لەکارکێشایەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2023 دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیاریاندا درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە و هەر بريارێك دوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەرچوبێت نایاساییە و كاری پێناکرێ.

له‌ باره‌یه‌وه‌ سه‌رچنار ئه‌حمه‌د به‌سپێده‌ی ڕاگه‌یاند: دوای هەشت جار لەدرێژکردنەوەی تەمەنی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری و نایاسایی ئەمڕۆ ئەوبابەتە کۆتاییهات و یاسای بەردەوامبون لە کارەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشایەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمە یەکەم فراکسیۆن بووین کەبەرامبەر بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەستاینەوەو دەنگمان بەیاساکە نەداو هەڵوێستی بوێرانەمان نواند و دەستمان لەکارکێشایەوە، چونکە پێمان وابوو بەپێی یاساو دەستور ئێمە بۆ چوارساڵ نوێنەری خەڵکین و دوای چوارساڵ دەبێت ئەو مافە بدرێتەوە بە دەنگدەرو ڕێز لە ئیرادەی دەنگدەر بگیرێت تا نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان.

باسی له‌وه‌شكرد، بەداخەوە فراکسیۆنەکانی سەربە دەسەڵات پێکەوە ڕێککەوتن بە پێشێلکردنی دەستورو یاساو تەمەنی خۆیانیان درێژکردەوە.

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ووتیشی: ئەوەی ئەمڕۆش سەرەنجامی ئەو هەڵەیاسایی و دەستورییەیان بوو کەکردیان و بووەهۆی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەردەوامبوون بەکارەکانی خولی پێنجمەمی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی هەر یاساوبڕیارێک کەلەدوای 6/11/2022 لەپەرلەمان دەرچوبێت.

له‌كۆتایشدا ووتی: ئێستا شەرعیەتی هەموو دامودەزگاکانی هەرێم لەژێر پرسیاردایە و پێویستە هەرچی زووترە لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێککەون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد چونکە لە ئێستادا شەرعیەت تەنها بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نەزیهو بێگەرد دەگەڕێتەوەو هێچیتر.