خهلیل ئیبراهیم وتهبێژی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان: دهسهڵات بهرپرسه لهم دۆخهی ئێستای ههرێم
دیجیتال میدیای سپێده
لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵوێستی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، مامۆستا خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: ئەمەی ئێستا بەسەر هەرێم هاتووە، هەر ئەم دەسەڵاتە خۆی بەخۆی كردووه.
مامۆستا خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ سپێدە رایگەیاند: ئێستای هەرێم گەشتووتە ئەو قۆناغە كەوای لێبێت بەردەوام شمشێری دادگەی فیدرالی بەرامبەر هەرێم بێ و ئەم بریار و ئەو بریار دەربكات.
وتیشی: فراكسیۆنێ یەكگرتوو زۆر هاواری كرد و چەندین جار داوایكرد زوو هەمواری یاسا بكرێت و زوو كۆمسیۆن كارابكرێتەوە، با هەوڵبدرێت لە كاتی خۆی ئەم كارانە بكرێن تا هەڵبژاردنێكی دروست و لەكاتی خۆی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەداخەوە ئەم دەسەڵاتە گوێبیستی ئێمە نەبوون، لای ئێمە روون بوو و دەمانزانی ئەمە روودهدات، هەر بۆیە یەكگرتوو هەر زوو دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بوو.
خەلیل ئیبراهیم ئەوەیشی ووت: نازانین تاكەی دەستەلاتدارانی هەرێم خوێندنەوەی راست و درووست بۆ خۆیان و هەرێم وخەلكی و لایەنە سیاسیەكان و عێراق و دەورووبەر دهكهن، تا كەی ئەم عەقڵیەت و تاكەی بەخۆیادا ناچنەوە..
جێگای داخه ئەوەی ئەمرۆ بەسەر هەرێم دێت ئهستۆی لە ملی دوو پارتی دەستەلاتدارانی هەرێمە.
گووتیشی: ئەمە بریارێكە دەرچووە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و نابێت لەگەڵی عیناد و بە تۆمەتەوە وەربگرین، چونكە ئهمه هەڵەی ئەم دەسەڵاتەی هەرێم بووه.
لەبارەی كاریگەریەكانی ئەم بریارە لەسەر هەرێم: مامۆستا خەلیل ووتی: كاریگەرییەكان زۆرن، یهكهم ئەو بریارانەی دوای شەشی 11 ی 2022 تا ئەمرۆ دراون، هەمووی پۆچەڵن.
دووەم ئەوانەی وەك بەدیل هاتوونهتە شوێنی پەرلەمانتارەكان كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، هیچیان پەرلەمانتارنین و ناتوانن ئێستا وەكو پەرلەمانتار خۆیان بناسێنن.
سێەم ئەو درێژكردنەوەیەی كۆمسیۆنە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە، كە زۆریش نەگونجا و ناشیرین بوو ئەمەش رەتدەكاتەوە. چەندین یاسایی تر كە هەموویان بەم بریارە بۆچەڵدەبنەوە.
ئهوهیشی خسته روو كه" بەداخەوە ئەنجوومەنی دادوەری نەدەبووایە ئەوەندە پەلەی بكردایە، چونكە هەموو لایەنەكان دەیانزانی بریاری دادگای فیدرالی چی دەبێت".
خەلیل ئیبراهیم وتیشی: ژمارەیەكی زۆر شتی نا یاسایی و زووڵم لەكوردستان بوونی هەیە و ئێستای كوردستان جیاوازە لەگەڵ رابووردوو، ئێستا خەڵك بە لێشاو دەچێت سكاڵا تۆماردەكات لە دژی ئەم زوڵم و بێ باكیەكەی كە لە دژی هاوڵاتیان دەكرێت.
لەبارەی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان چۆن لەم فەراغە دەستوری و یاسایەی دا دەربچێت، خەلیل ئیبراهیم رایگەیاند: یەكەم جار دەبێت بیربكرێتەوە كە چۆن بە زووترین كات هەڵبژاردن بكرێت و زامنی هەڵبژاردنێكی پاك بكرێت، چونكە هەڵبژاردن مافی میللەتە، بەڵام ترسی دەسەڵات لەو زوڵمە زۆریە كە ئەنجامیانداوە. بەڵام ئێستا ئێمە كۆمسیۆنمان نیە و دەبێت كۆمسیۆنێ بەغدا ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام بدات، كە ئەمەش هەموو خراپییەكەی لە ئەستۆی ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارەیە.
خەلیل ئیبراهیم ئەوەیشی ووت: پێویستە ئەم میللەتە بەخۆیدابچێتەوە و، پێویستە دەستەڵاتیش بەخۆیدابچێتەوە.