هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی سنوورەکان گەیشتە تاران

وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی سنوورەکان گەیشتە تاران
وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی سنوورەکان گەیشتە تاران

2023-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شەممەری بە سەردانێک گەیشتە تاران کە لە میانیدا بۆ تاوتوێکردنی رێوشوێنەکانی پاراستنی سنوور، بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و پرسی تایبەت بە ھەڵگرتنی ڤیزا، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێراندا کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولئەمیر شممەری بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتووەتە تاران.

راشیگەیاندووە کە وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شەممەری بە گەیشتنی بۆ تاران لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئێران، ئەحمەد واحیدی و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنیی و سەربازیی ئێران پێشوازیی لێکراوە.

باسی لەوەیش کردووە کە کە عەبدولئەمیر شممەری لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێراندا کۆدەبێتەوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکانی وەزیر ناوخۆی عێراق و بەرپرسانی باڵای ئێراندا، رێوشوێنەکانی پاراستنی سنووریی، بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و پرسی تایبەت بە ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی سەردانی تارانی کرد و لە میانیدا لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان کۆبوویەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی "تەسنیم" بڵاوی کردبوویەوە لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی کۆتایی ھێنان بە بوونی حزبەکانی دژبەری ئێران و رێوشوێنەکانی پاراستنی سنووری ھەردوو وڵات تاوتوێ کراوە.

لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رێککەوتنێکی ئەمنیی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژوو کرا کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بە نوێنەرایەتیی عێراق و سکرتێری گشتیی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی بە نوێنەرایەتیی ئێران واژوویان کرد.