هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای ١٢ ساڵ گەشتی ئاسمانیی نێوان ڤەنزوێلا و سووریا دەستی پێکردەوە

دوای ١٢ ساڵ گەشتی ئاسمانیی نێوان ڤەنزوێلا و سووریا دەستی پێکردەوە
دوای ١٢ ساڵ گەشتی ئاسمانیی نێوان ڤەنزوێلا و سووریا دەستی پێکردەوە

2023-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ڤەنزویلا و سووریا دوای ١٢ ساڵ لە پچڕانی سەرلەنوێ دەستی پێکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی SANAی سووریا، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەربە هێڵی ئاسمانیی ڤەنزوێلا کە لە فڕۆکەخانەی کاراکاسی پایتەختەوە فڕیوه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی دیمەشق نیشتووەتەوە.

فڕۆکەکە کە ١٠٢ سه‌رنشینی هەڵگرتبوو کە لە ژماه‌ریه‌ك بەرپرسی باڵای ڤەنزوێلا و رۆژنامەوانان پێکدەهات.

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ڤەنزوێلا و سووریا کە دوای ١٢ ساڵ له‌ پچڕان سەرلەنوێ دەستی پێکردەوە، هەر ١٥ رۆژ جارێک گەشت لە هەردوولاوە لە نێوان کاراکاس و دیمەشق ئەنجامدەدرێت.