هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەی دارایی عێراق: لەكۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر 70 بڕگەی بودجە دەدات

لیژنەی دارایی عێراق: لەكۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر 70 بڕگەی بودجە دەدات
لیژنەی دارایی عێراق: لەكۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر 70 بڕگەی بودجە دەدات

2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: بریارە لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا پەرلەمان دەنگ لەسەر نزیكەی 70 بڕگەی بودجەی گشتی عێراق بدات.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی وبەشێك لەلایەنەكان چەندین كۆبوونەوە كراوە لەبارەی هەمواركردنەوەكانی تایبەت بە بڕگەكانی 13 و 14ی بودجەی گشتی كە تایبەتن بەهەرێمی كوردستانەوە.

كازمی راشیگەاندوە: هەمواركردنەوەی ئەو دوو بڕگەیە لەلایەن هەرێمەوە بەدەستوەردان ناوبراوە، كەلەماوەی هەفتەی رابردوودا پارتی دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وچەند پرسێكی دیكەی دەربڕیبوو.

ئاماژەی بەوەشكردوە: لەهەفتەی داهاتوودا پەرلەمان دەنگ لەسەر 67 بڕگە لەپرۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەدات،گوتی: پێویستە پارتیش بەبریارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ودادگا ناوبژیوانی پاریس لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم رازی ببێت.