هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆیتەرز: كۆمپانیایی روسی بەرهەمهێنانی نەوتی لەعێراق زیاتركردوە

رۆیتەرز: كۆمپانیایی روسی بەرهەمهێنانی نەوتی لەعێراق زیاتركردوە
رۆیتەرز: كۆمپانیایی روسی بەرهەمهێنانی نەوتی لەعێراق زیاتركردوە

2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بەپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردوە: كۆمپانیایی لۆك ئۆیلی روسی بەرهەمهێنانی خۆی لەبواری نەوتدا لەعێراق زیادیكردوە بەتایبەت لەكێلگەی نەوتی قەرنە دوو.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردوە: كۆمپانیایی لۆك ئۆیلی روسی لەكێلگەی رۆژئاوای قەرنە دوو لە باشوری عێراق بەرێژەی 80 هزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ 480 هەزار بەرمیل نەوت زیادی كردوە.

راشیگەیاندوە: كێلگەی رۆژئاوای قەرنە دووی نەوت دەكەوێتە رۆژئاوای پارێزگای بەسرە، ویەكێكە لەگەورەترین كێلگەی نەوت لەجیهان دا وبەپێی زانیارییەكانی كۆمپانیایی لۆك ئۆیلی روسی، یەدەگی نەوت لەو كێلگەیە دەگاتە نزیكەی 14 ملیار بەرمیل نەوت.