هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ جاری سێیەم شێروان شێروانی برایەوە بەردەم دادگا

بۆ جاری سێیەم شێروان شێروانی برایەوە بەردەم دادگا
بۆ جاری سێیەم شێروان شێروانی برایەوە بەردەم دادگا

2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

شێروان شێروانی بۆ جاری سێیەم برایەوە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ڕائید دلدار زێباری بەرپرسی جێبەجێکاری چاکسازی گەورانی هەولێر سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرابوو بە تۆمەتی ئەوەی گوایە هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم شێروان شێروانی برایەوە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەسەر سکاڵای ڕائید دلدار زێباری بەرپرسی جێبەجێکاری چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ وتە وەرگرتن (ئیفادە) لەسەر سکاڵای ناوبراو بەپێی ماددەی ٢٢٩ لەیاسای سزادانی عێراقی ـ هەڕەشە و ئیهانە ـ بە تۆمەتی ئەوەی گوایە هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی کردووە و لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تەشهیری بە ناوبراو کردووە لەکاتێکدا شێروان لە زیندان هیچ مۆبایلێکی نییە.

شێروان شێروانی بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی "پارێزەر محمد عبداللە" تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە ئاشکرایکرد ئەوەی هەیە بە پلانی ئەمنی و گێچەڵی یاسایی سیناریۆ دەزانێت وە بەدادوەری وت ئەمەش بەشێکە لە درامای ئەو پلانە ئاشکرایەی کە وەک چۆن بۆ ئەیاز کەرەم و پێنج دەست دەستگیرکراوی شیلادزێ کە دوای ئازادبوونیان کەیسیان بۆ کرایەوە هەروەها گوهدار زێباریش کە ڕۆژێک بەر لە ئازادبوونی بە گێچەڵێک پێنج مانگ سزادرا ، و ڕایگەیاند ئەم سکاڵایەش حەلقەیەکی تری ئەو درامایەیە و گەمەیەکی سیاسی و ئەمنییە.

وە سەبارەت بە ئەو بابەتانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پەڕەی هەریەک لە ڕەنجدەر گڕاوی و هێمن مامەند بڵاوکراونەتەوە شێروان ڕایگەیاند من بەرپرس نیم و ئەسڵەن لە چاکسازی مۆبایلم نییە .

سەبارەت بە شاهیدەکان وتی کە پاسەوانی تایبەتی سکاڵاکار خۆیەتی ، ولەکاتی قسەکردنی ئێمە بەهیچ جۆرێک لەو شوێنە ئامادەنەبوون و ڕەنگە ناچار کرابن شاهیدی بدەن و لەئەگەری نەدانی شاهیدی رووبەروی سزاببنەوە ، و ئەوەی بینرا ووتەکانی هەردوو شاهید بە ڕوونی دژیەکیان پێوە دیارەبوو .

شێروانی داوای تۆماری ڤیدۆیی کامێراکانی ناو چاکسازی کردووە کە وەک بەڵگە کە بەهیچ جۆرێک ئەو دوو شاهیدە کاتی خۆی و لەکاتی گفتوگۆی شێروان و ڕائید دلدار ئامادەنەبوون .

وە داوای ووتەی دەستەی مافی مرۆڤی کردووە کە ئەوان ئامادەبوون لەکاتی بەشێک لە گفتوگۆکانیان کە بەهیچ جۆرێک ئیهانەی نەکردووە تەنها پرسیارێکی کردووە نەوەک ئیهانە.