ساڵانە 928 ملیۆن تۆن شیر لە جیهاندا بەرهەم دەهێندرێت
بەرهەمهێنانی شیر لە سەرانسەری جیهاندا، جگە لە ئەورووپا و ئۆقیانوس زیادی كردووە و ساڵانە گەیشتووەتە نزیكەی 928 ملیۆن تۆن شیر.
یەكی حوزەیرانی هەموو ساڵێك لە جیهاندا وەك 'رۆژی جیهانی شیر' یاد دەكرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئاژانسی ئانادۆڵ هەڵسەنگاندنێكی بۆ داتاكانی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 2021 كرد و پێشبینی بۆ 2023 خستەڕوو.
بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە، بەرهەمهێنانی شیر لە ساڵی 2021دا، كەمێك كەمی كردووە و جگە لە ئەورووپا و ئۆقیانوس لە هەموو ناوچەكاندا زیادی كردووە و گەیشتۆتە 928 ملیۆن تۆن.
لە كیشوەری ئاسیا، بەتایبەتی لە هیندستان و چین و پاكستان بەرهەمهێنانی شیر بە بەراورد بە ساڵی پێشتر سەدا 2،9 زیادی كردووە و گەیشتووەتە 400 ملیۆن تۆن.
لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرێت بەكاربردنی بەرهەمەكانی شیر لە سەرانسەری جیهاندا لە 10 ساڵی داهاتوودا زیاد بكات، زیادبوونی خواست لەسەر شیر لە هیندستان و پاكستان و ئەفریقا وەك هۆكاری سەرەكی ئەوە خراوەتەڕوو.
بەپێی پێشبینییەكانی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان، چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 2031دا، زیاتر لەسەدا 30ی بەرهەمی شیری جیهان هیندستان و پاكستان بەرهەمی بهێنن.
سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمهێنانی شیر لە 10 ساڵی رابردوودا، پێشبینی دەكرێت چین بەرگریی لە پێگەی خۆی بكات وەك گەورەترین هەناردەكاری شیر.