هەواڵی کوردستان ئێستا

"ئێران بەشی دروستکردنی سێ بۆ پێنج بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی هەیە"

"ئێران بەشی دروستکردنی سێ بۆ پێنج بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی هەیە"
"ئێران بەشی دروستکردنی سێ بۆ پێنج بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی هەیە"

2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاأ میدیای سپێده‌

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل، ئامۆس یادلین بانگەشەی ئەوەی کرد ئێران "بەشی دروستکردنی سێ بۆ پێنج بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی هەیە".

ئامۆس یادلین لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای میدیایی "KAN"ی ئیسرائیلی دەربارەی ئەو راپۆرتەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ماوەی رابردوودا دەرباری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران خستوویەتییەڕوو رایگەیاند: "راپۆرتەکە هیچ شتێکی نوێی تیادا نەبووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئیسرائیل کەوتوون، حکوومەتی تاران بەشی دروستکردنی سێ بۆ پێنج بۆمبی ئەتۆمی، یۆرانیۆمی هەیە".

یادلین دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئامانجەکانی ئێران لە سووریا رایگەیاند: "ئەم هێرشانە بە ئاستێکی زۆر رێگری لە هەوڵەکانی ئێران بۆ جێگیر کردنی هەژموونی سەربازی خۆی لە سووریا، کردووە".

هەر سێ مانگ جارێک ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، راپۆرتێك دەربارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بڵاودەکاتەوە، نوێترین راپۆرتی ئاژانسەکەش دوێنێ بڵاوکرایەوە. لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە دوو بابەت گەیشتوونەتە چارەسەر کە پێشتر لایەنەکان مشتومڕیان لەسەریان هەبوو.

باس لەوەش کراوە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پێیان وابووە، راپۆرتەکەی مانگی شوباتی حکوومەتی تاران دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لەسەدا ٨٣،٧ لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ گونجاو بووە لەگەڵ پێوەرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە پسپۆڕانی ئاژانس کۆتاییان هێناوە بە لێکۆڵینەوەکانیان دەربارەی دۆزینەوەی یۆرانیۆمی دەستکرد لە وێستگەیەکی شارۆچکەی مەریوان.

دۆزینەوەی شوێنەواری ئەتۆمی لە سێ خاڵی ئێران کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاگاداریان نەبووە، بۆ ماوەیەکی زۆر ناکۆکی لە نێوان حکوومەتی تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دروست کرد.