هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆكرانیا وروسیا هێرشی فراوانیان لە دژی یەكدی دەستپێكرد

ئۆكرانیا وروسیا هێرشی فراوانیان لە دژی یەكدی دەستپێكرد
ئۆكرانیا وروسیا هێرشی فراوانیان لە دژی یەكدی دەستپێكرد

2023-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە


بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی بەرگری ئاسمانی روسیا ژمارەیەك درۆنی ئۆكرانییان لە شاری كورسكی سنوری نێوان دوو وڵاتەكە خستەخوارەوە.


رۆمان ستاروفویت فەرمانڕەوای هەرێمی كورسك لە هەژماری خۆی لە سۆشیال میدیا رایگەیاند، هێزەكانی دژە ئاسمانی روسیا ژمارەیەك درۆنی ئۆكرانیایان خستووەتەوە خوارەوە و داواشی لە هاووڵاتیانی هەرێمەكە كرد بە هێمنی بمێننەوە و ناوچەكە لەلایەن سوپای روسیاوە دەپارێزرێت.


ئەو بەرپرسە روسییە زانیاری لەبارەی زیانی گیانی و مادی ئەو هێرشە درۆنییەی ئۆكرانیا بۆ سەر ئەو هەرێمەی روسیا بڵاونەكردەوە.


هەرێمی كورسكی روسی سنوری، بەردەوام رووبەڕووی هێرشی هێزەكانی ئۆكرانیا دەبێتەوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان دوو وڵاتەكەوە.


لەلایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا رایانگەیاند، هێزی دژەئاسمانی ئۆكرانیا زیاتر لە 30 موشەكی روسییان خستووەتەخوارەوە لە ئاسمانی شاری كیێڤی پایتەخت.


دەسەڵاتی سەربازی كیێڤ دەڵێت: شارەكە رووبەڕووی هێرشی موشەكی و درۆنی روسیا بووەتەوە.