هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای عێراق جارێ تر ڕێگریی دەکات لە جوتیارانی کورد لەسنوری سەرگەڕان

سوپای عێراق جارێ تر ڕێگریی دەکات لە جوتیارانی کورد لەسنوری سەرگەڕان
سوپای عێراق جارێ تر ڕێگریی دەکات لە جوتیارانی کورد لەسنوری سەرگەڕان

2023-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە


سوپای عێراق جارێ تر ڕێگریی دەکات لەجوتیارانی کورد لەسنوری سەرگەڕان کە لەدوای دڕوێنەی بەرهەمی گەنم و جۆیەکانیان نابێت زەوییەکانیان بۆ کاری تری گشتۆکاڵی بەکاربێت.

یەکێک لە جوتیارانی گوندەکانی سنوری ناحیەی سەرگەران ڕاگەیاندوە كە لە لایان فیرقەی 8ی سوپای عێراق پێیان وتراوە کە لەدوای دڕوێنەی بەرهەمی گەنم و جۆیەکانیان نابێت زەوییەکانیان بۆ کاری تری گشتۆکاڵی بەکاربێت.

دانیشتوانی ئەو گوندانەش داوا دەکەن لە بەرپرسانی کورد بێن بە هانایانەوە.

لەئێستادا لەدوای دڕوێنەکردن بەشێک لەجوتیاران زەوییەکان بۆ کاری گشتۆکاڵی تر بەکار دێنن بەڵام لە ئێستادا لەلایان سوپای عێراقەوە ڕێگریان لێ کراوە.