هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەی دارایی: لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەبوجەدا گەیشتینە رێككەوتن

لیژنەی دارایی: لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەبوجەدا گەیشتینە رێككەوتن
لیژنەی دارایی: لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەبوجەدا گەیشتینە رێككەوتن

2023-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، موعین ئەلکازمی ڕایگەیاند،"چوارچێوە و هەرێم گەیشتنە کۆدەنگی لەسەر بڕگەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئه‌مساڵ".

ئەلکازمی بۆ ئەلموتەڵه‌ع رایگه‌یاند:"دانوستانکاری چوارچێوەی شیعە گەیشتە کۆدەنگی لەگەڵ پارتی دیموکرات لەسەر میکانیزمی دەستوری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم".

ئەلکازمی وتیشی:"گفتوگۆکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، و ڕێگریکردن لە دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی نەینەوا و کەرکوک لەلایەن کوردستانەوە بەردەوامە".

ئەو ئەندامەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە، "بابەت و ناکۆکییەکان لەماوەی هەفتەی داهاتوودا دەگەنە سازش، هۆشداریشیدا کە لیژنەی دارایی هەموارکردن لە بودجەدا دەکات و خشتەی گواستنەوەکان تەواو دەکات و ڕەوانەی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".