English | عربي

ناوى هەردوو کاندیدانى وەزارەتى داد و پەروەردە گەیشتە پەرلەمانى عێراق


ناوى هەردوو کاندیدانى وەزارەتى داد و پەروەردە گەیشتە پەرلەمانى عێراق

2019/01/21 | 18:50

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمڕۆ ناوى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق ناوى هەردوو کاندیدى وەزارەتى داد و پەروەردەى رەوانەى پەرلەمانى عێراق کرد.ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق کە پێی باش نەبوو ناویبهێنرێت بە خەندان-ى راگەیاند" ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق ناوى هەردوو کاندیدى وەزارەتى داد و پەروەردەى رەوانەى پەرلەمانى عێراق کرد".

شیعەکان لەسەر وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى رێکنەکەوتون

وتیشى : کاندیدەکەى وەزارەتى داد، داوەرێکى کوردە و خەڵکى شارى کەرکوکە و ناوى ( ئەرکان قادر ولى)ەو خۆى بەشێوەیەکى سەربەخۆ سیڤى پێشکەشى سەرۆکوەزیران کردوە بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى داد.سەرچاوەیەکى ئاگادار لە حکومەتى عێراق رایگەیاند: پارتى و یەکێتى گەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر وەزارەتى داد و بەپێى زانیارییەکانى خەندان کۆتایی هەفتەى داهاتوو سەرجەم وەزارەتە تەواونەکراوەکانى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى پڕدەکرێنەوە.سەبارەت بە هەردوو کاندیدانى وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆ و رێککەوتنى شیعەکان، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: "هەتا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر ئەو دوو کاندیدە لە نێوان هێزە شیعەکان ئەنجامنەدراوەو ئاسان نابێت لەم هەفتەیەدا بتوانن رێکبکەون".رۆژى ١٧/1/2019 خەندان لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادار لە حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە کە یەکێتى و پارتى رێککەوتوون لەسەر یەکلاییکردنەوەى پۆستى وەزارەتى دادو کەسێکى سەربەخۆ دادەنرێت کە سەر بە هیچ کام لەو دوو حزبە نییە.خەندان ئەوەشى زانیبو کە رێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەسەر هەریەک لە وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆ و پەروەردە، ئەگەر هێزە شیعەکان ناکۆکى لە نێوانیان دروست نەبێتەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگدان لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى ئەنجامدەدرێت.بەهۆى ناکۆکییەکانى نێوان هێزە سیاسییەکانى عێراق هەتا ئێستا لە کۆى ٢٢ وەزارەتەکەى عێراق چوار وەزارەت بە تەواونەکراوى ماونەتەوەو پەرلەمانى عێراق نەیتوانیوە دەنگ بدات لەسەر ئەو کاندیدانەى عادل عەبدولمەهدى پێشکەشى کردووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending