هەواڵی کوردستان ئێستا

دەروازەی سێمالكا- پێشخابوور بۆ هاتوچۆیی كاروباری مرۆیی دەكرێتەوە

دەروازەی سێمالكا- پێشخابوور بۆ هاتوچۆیی كاروباری مرۆیی دەكرێتەوە
دەروازەی سێمالكا- پێشخابوور بۆ هاتوچۆیی كاروباری مرۆیی دەكرێتەوە

2023-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە سبەینێوەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سێمالكا ڕاگەیاند: كە ڕۆژی دووشەممە دەروازەكە بۆ هاتوچۆی كاروباری مرۆیی دەكرێتەوە.

باز ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە دەروازەی سێمالكا -پێشابوور، لە نێوان هەرێمی كوردستان و باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: وەك دەستپێكێك، دەروازەكە تەنها بەڕووی ڕێكخراوە مرۆییەكان و ڕەوشە نائاساییەكان دەكرێتەوە، وتیشی، "دەروازەكە وەك پێشتر لە ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممە كراوە دەبێت".

هاوكات سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندوە كە دانوستانەكانی نێوان هەرێمی كوردستانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەردەوامە بۆ كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە بۆ هاتوچۆی بازرگانی.

دەروازەی سێمالكا-پێشابوور دەرفەتێكی باش بوو بۆ بارودۆخی مرۆیی، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی سەختیان هەبوو. مانگانە بە سەدان نەخۆش دەچوونە ناو هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر.زۆرێك لە نەخۆشەكانی كە ناتوانن بڕۆن بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی بەهۆی تێچووی زۆر و مەترسی لە دەستگیركردن، دەچنە هەولێر بۆ چارەسەركردن.

بەپێی بڕیارەكە هێشتا دەروازەكە لەبەردەم هاتوچۆی بازرگانیدا داخراوە. لە 11 ی مانگی ڕابردووەوە دەروازەی سێمالكا- پێشخابوور داخراوە، سەرەڕای بڕیاری كردنەوەی بۆ هاتوچۆی كاروباری مرۆیی و سەردان، بەڵام بۆ هاتوچۆی بازرگانی بە داخراویی ماوەتەوە.

داخستنی دەروازەكە بووە هۆی كێشەی دەرمان و شیر بۆ منداڵان و لە لایەكی دیكەوە كاریكردە سەر جووڵەی بازرگانی لە تەواوی ناوچەكە.