لەپەرلەمانی عێراق ئیمزا كۆدەكرێتەوە بۆ دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی
دیجیتال میدیای سپێده
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دەستیان كردوە بەكۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران بۆ دیاریكردنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر دەنگدان بەپرۆژە یاسایی بودجەی گشتی.
یاسر ئەلمالیكی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: ژمارەیەكی زۆری ئیمزامان كۆكردۆتەوە بۆ دیاریكردنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2023 بۆ ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو دانیشتنەكە بەرێوەبچێت.
لەكاتێكدا لەكۆتایی مانگی رابردوو لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق كۆتایهێنان بە رەشنووسی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی رایگەیاندبوو و لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانیشەوە رۆژی دانیشتن دیاریكرا، بەڵام بەهۆی دژایەتی پارتی لەسەر چەند بڕگەیەك لەئێستا دا گفتوگۆكان لەبارەی رەشنووسەكە دەكرێنەوە وپارتی لەدژی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە، كەحكومەتی هەرێم بەبیانووی قەیرانی دارایی ستەمی پاشەكەوت ولێبڕینی موچەیان داهێنا وتا ئێستاش دیارنیە كەی ئەو پاشەكەوتە بەفەرمانبەرانی خۆی دەداتەوە.