هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆکرانیا: "تەواوی ئەو مووشەکانەی رووسیا تێک شکێندران کە ئاراستەی کیێڤ کرابوون"

ئۆکرانیا: "تەواوی ئەو مووشەکانەی رووسیا تێک شکێندران کە ئاراستەی کیێڤ کرابوون"
ئۆکرانیا: "تەواوی ئەو مووشەکانەی رووسیا تێک شکێندران کە ئاراستەی کیێڤ کرابوون"

2023-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی شاری کیێڤ، سێرگی پۆپکۆ رایگەیاند: "تەواوی ئەو ٢٠ مووشەکانەی رووسیا تێک شکێندران کە شەوی رابردوو ئاراستەی کیێڤ کرابوون".

پۆپکۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە سوپای رووسیا شەوی رابردوو لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکی جۆری X-101/555 ەوە هێرشێکی چڕی کردووەتە سەر کیێڤ و مووشەکەکان لە ناوچەی دەریای خەزەرەوە ئاراستە کراون.

ئەو فەرماندە سەربازییە سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە بەپێی زانیارییە بەراییەکان سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی دوای دەستنیشانکردنیان تەواوی ئەو ٢٠ مووشەکانەی رووسیایان لە ئاسماندا تێک شکاندوون کە ئاراستەی کیێڤ کراون و دەڵێت: "پڕنچکی مووشەکە تێکشکێندراوەکان بەر شووشەکانی فرۆشگایەک و هێڵێکی کارەبا کەوتوون لە گەڕەکی دەسنیان. هێشتا دیار نییە کە رووداوەکە زیانی گیانی بە دوای خۆیدا هێناوە، یان نا".