هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی جیهانی: كارتی كۆڤید 19 دەكرێتە بنەمای گواستنەوە وگەشتكردن

تەندروستی جیهانی: كارتی كۆڤید 19 دەكرێتە بنەمای گواستنەوە وگەشتكردن
تەندروستی جیهانی: كارتی كۆڤید 19 دەكرێتە بنەمای گواستنەوە وگەشتكردن

2023-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

رێكخراوی تەندروستی جیهانی وكۆمسیۆنی تەندروستی ئەوروپا رێككەوتنێكی هاوبەشیان ئیمزاكردوە بۆ بەكارهێنانی كارتی كۆڤید 19 وەك بنەمای سەرەكی بۆ سیستەمی دەركردنی بڕوانامەی تەندروستی جیهانی.

هەریەكە لەتیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەرێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی وستیلا كیریاكیدس، كۆمسیۆنی تەندروستی ئەوروپی، رایانگەیاندوە: رێككەوتنێكی مێژووییمان ئیمزاكردوە لەبارەی پرسی گواستنەوە وگەشتكردن لەسەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی كار بەكارتی كۆڤید 19 بكرێت وببێتە بنەمای گەشتكردن.

راشیانگەیاندوە: دەرچوونی بڕوانامەی كۆڤید لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دەبێتە جێگەی سوودی گشتی جیهانی، وەك هەنگاوێك بۆ دروستكردنی تۆی بڕوانامەكانی تەندروستی جیهانی.

ئاماژەیان بەوەشكردوە: ئامانج لەم بڕوانامەیە هاوكارییە لەپێناو پاراستنی خەڵك لەهەڕەشەی مەترسییە تەندروستییەكان، وئاسانكاری لەگواستنەوی جیهانی دا ورێگری لەبڵاوبوونەوەی پەتاكان.