هەواڵی کوردستان ئێستا

لە دەستەی دەستپاكی سكاڵا لەسەر كامێرای پۆینت تو پۆینت تۆمار كراوە

لە دەستەی دەستپاكی سكاڵا لەسەر كامێرای پۆینت تو پۆینت تۆمار كراوە
لە دەستەی دەستپاكی سكاڵا لەسەر كامێرای پۆینت تو پۆینت تۆمار كراوە

2023-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند: لەلایەن كۆمەڵێك ڕێكخراو لە داواكاری گشتی سكاڵا لەسەر كامێرای پۆینت تو پۆینت تۆمار كراوە و هاتۆتە لای ئێمەش، لێكۆڵینەوەیەكی ئوسوڵیمان كرد و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆمان بانگكرد و سەرجەم گرێبەستەكانمان داواكردووە.

د.ئەحمەد ئەنوەر وتی: دیارە ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر خودی دانانی كامێراكان نییە، بەڵكو لەسەر چەند خاڵێكە لەوانە بۆچی ئەو كارە دراوەتە كەرتی تایبەت؟ ئایا نەدەكرا حكومەت خۆی بیكات؟ وتیشی: ئەگەر كەیسەكە چووە دادگا و لێكۆڵینەوەی تێدا تەواو بوو ئەو كاتە بڕیاری دادگا هەرچییەك بوو ئەوان پێوەی پابەند دەبن.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد بنەمای دانانی كامێراكان باشە، بەڵام گرێبەستەكە كەموكورتی تێدایە، چونكە ڕێككەوتنەكە بەو جۆرەیە لە نێوان ئەو كۆمپانیایە و حكومەت كە لە ساڵێكدا كۆمپانیاكە تەواوی خەرجییەكانی خۆی وەردەگرێتەوە و 80% داهاتەكە بۆ كەرتی تایبەت بۆ كۆمپانیاكە دەبێت و 20% ی بۆ حكومەت دەبێت لە دوای تەواوبوونی ئەو پارەیەی كە خەرجیكردووە ئەو كۆمپانیایە ئیتر گرێبەستەكە دەگۆڕێت بۆ گرێبەستێكی خزمەتگوزاری، واتە ئەوان تەنها كاری چاككردنەوە دەكەن و 20% وەردەگرن.