دژی یاسای خانەنشینی، 250 خۆپیشاندان و ڕێپێوان لەناوچە جیاوازەكانی فەرەنسا بەڕێوەچوو
رووبەڕووبوونەوە لە چەند ناوچەیەكی فەرەنسا لە نێوان خۆپیشاندەرانی دژی یاسای خانەنشینی و پۆلیسی ئەو وڵاتە روویدا.
رووبەڕووبوونەوەكان لە پاریسی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی دیكە دیارترینیان شاری (نانت) روویانداوە لە هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی دژی یاسای خانەنشینی روویانداوە. لەچوارچێوەی رۆژی چواردەهەمی خۆپیشاندانەكان و لەسەر داوای سەندیكاكانی كرێكاران، 250 خۆپیشاندان و رێپێوان لە ناوچە جیاوازەكانی فەرەنسادا ئەنجامدران.
ئەم بانگەوازی كۆكردنەوەی خەڵك بۆ خۆپیشاندان، دوو رۆژ بەر لە پڕۆسەی سەیركردنی پڕۆژە یاسایەك دێت لە پەرلەمانی فەرەنسا كە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی یاسای چاكسازییە.
لای خۆیەوە حكومەتی ئەو وڵاتە بیانووی بۆ پڕۆژەكەی هێناوەتەوە كە پێویستە بۆ ئەوەی چارەسەری كەمبوونی داهاتی سندووقی خانەنشینی بكات و هەروەها لەبەر ئەوەیە كە ژمارەی بەساڵاچووان لە وڵات زۆربووە.