لیژنەی دارایی: هەوڵدەدرێت گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ ناوخۆ بەكاربهێندرێت
دیجیتال میدیای سپێده
لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: لیژنەكەمان هەوڵدەدات بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاراستەی بەكارهێنانی ناوخۆیی، ئەمەش لەپێناو پاراستنی رێژەی هەناردەكردن وئەگەر بێت وتوركیاش رێگری لەهەناردەكردن بكات هیچ كاریگەری لەسەر دۆخەكە نەبێت.
مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: لیژنەی دارایی پێشنیاری كردوە نەوتی هەرێم بگوازرێتەوە بەئاراستەی بەكارهێنانی ناوخۆیی لەبری ئەوەی بۆ دەرەوە هەناردە بكرێت، بەتایبەت لەماوەی رابردوودا هەندێك كێشە لەگەڵ توركیا دروست بووە لەبارەی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.
گەرعاوی ئاماژەی بەوەشكردوە: داواكاری بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێم لەبەكارهێنانی ناوخۆییدا، لەپێناو پاراستنی ئەو رێژەیە كەهەناردەی دەرەوە دەكرێت، وپاراستنی ئەو رێژەیەیە كەلەناوخۆ دا بەرهەم دەهێندرێت.
ئاشكرایكرد: لیژنەی دارایی ئەو بڕگەیەی جێبەجێكردوە لەپێناو زامنكردنی لەیاسا دا، بۆ ئەوەی لەلایەن هەرێم وبەغداوە پەسەند بكرێت، وهەنگاوێكیشە بۆ پاراستنی رێژەی هەناردە وبەرهەمهێنانی ناوخۆیی دا ونەبوونی هیچ كاریگەرییەك لەسەر هەناردەكردنی نەوت ئەگەر بێت وتوركیا رێگری بكات.