جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: قه‌ده‌غه‌ی ئه‌مجاره تاوه‌كو 10/4 ده‌بێت
هەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نوێ له هه‌ولێر داوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌مجاره داوایان كردووه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنوور دار بكرێت و گوتیشی، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌یه و كردنه‌وه‌ی نانه‌واخانه و ماركێته‌كانیش به‌پێی خشته‌یه‌ك ده‌بێت.
هێمن قادر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر پێشنیازه‌كانی خۆمان ئاماده كردووه و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌مجاره تاوه‌كو 10/4 ده‌بێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێ: "چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌بێت و ته‌نها بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، خشتهیهكیش بۆ نانه‌واخانه و ماركێته‌كان دانراوه كه به چ جۆرێك بیكه‌نه‌وه و چۆن و له چ كاتێكیشدا بكرێنه‌وه".
ئاماژه‌شی دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوایین بڕیار له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی نوێی هاتوچۆوه ده‌دات.
بڵند ئیبراهیم