دوای ھەوڵەكانی دكتۆر موسەننا ئەمین تەرمی ھاوڵاتیەكی كورد لە بیلاروسیاوە دەگەڕێندرێتەوە
بەهەوڵەكانی د. موسەننا ئەمین، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەكی هەرێمی كوردستان كە لە بێلاڕووسیا گیانی لەدەستداوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم
دکتۆر موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند: دوای چەندی مانگ بە دواداچوون لەگەڵ سەفارەتی عێراق لە مۆسکۆ بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، ئەمڕۆ كاتژمێر 7 تەرمی هاوڵاتیەكی گەنجی کورد لە بیلاروسیاوە دەگاتەوە فرۆکەخانەی سلێمانی
ئاماژەی بەوەشكرد: شایەنی باسە ئەو گەنجەلەبەرواری (2023-2-18) گیانی لەدەستداوە لە ئەنجامی كەش وھەوای سارد لە بیلاروسیا
د، موسەننا ئەوەشی خستەڕوو: پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خزمانی و دۆستانی كۆچكردوو دەكەین داواكارین خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت ئەوەش چیرۆکێکی دیكەی پڕ ئازاری وڵاتی ئێمەیە خوای گەورە تۆڵەی بکاتەوە لە هەر گەندەڵكارێك کە دەرفەتەکانی ژیان و خۆشگوزەرانی لە لاوانی ئەم وڵاتە تەسکدەکاتەوە