هەواڵی کوردستان ئێستا

هێزەكانی ئۆكرانیا هێرشێكی فراوانی ئاسمانی روسیا تێكدەشكێنی

هێزەكانی ئۆكرانیا هێرشێكی فراوانی ئاسمانی روسیا تێكدەشكێنی
هێزەكانی ئۆكرانیا هێرشێكی فراوانی ئاسمانی روسیا تێكدەشكێنی

2023-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەكاتی هێرشی ئاسمانی روسیا، چوار موشەكی كروز و 10 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەریان خستوەتە خوارەوە.


هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا لە بەیاننامەیەكدا باسی لەوەكردوە، هێزەكانی روسیا لەكاتی هێرشەكەدا 16 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و، 6 موشەكی "كروز"یان هاویشتوە، هەروەها دو موشەكی دیكەش لە كاتی هێرشێكدا، كە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئۆكرانیا كەوتە خوارەوە.


ئاماژەی بەوەشكردوە، چوار موشەكی كروز و، 10 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەریان خستوەتە خوارەوە.


دوێنێ ئۆكرانیا و روسیا تۆمەتیان ئاڕاستەی یەكدی كرد، بە بۆردومانكردنی كارمەندانی فریاگوزاری لە ناوچەی خێرسن، هاوكات مۆسكۆ رایگەیاند، هێزەكانی لە میحوەرێكی دیكەی هێڵی پێشەوە، هێرشێكی ئۆكرانیایان بەرپەرچداوەتەوە.


تیمەكانی فریاگوزاری پێشبڕكێ لەگەڵ كاتدا دەكەن، بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی لە ئاوەكانی روباری دنیپەر گیریان خواردوە، كە هەزاران كەسی ناچاركردوە هەڵبێن.


بەنداوی كاخۆڤكا كە دەكەوێتە ناوچەیەكی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی ڕوسیا، ڕۆژی سێشەممە بەهۆی هێرشەوە وێران كرا، كە روبەری 600 كیلۆمەتر چوارگۆشە ژێرئاو كەوتووە.