هەواڵی کوردستان ئێستا

د. سامان به‌رزنجی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی نوێ

د. سامان به‌رزنجی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی نوێ
د. سامان به‌رزنجی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی نوێ

2020-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info-  وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له ‌به‌یانیه‌وه‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ڕێنماییی نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 'له‌ به‌یانیه‌وه‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ڕێنماییی نوێ تایبه‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوە بده‌ین."

د. سامان به‌رزنجی گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕێنماییی نوێ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوە ده‌رده‌كه‌ین."

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ کە ئه‌مڕۆ سەعات 12ی نیوه‌ڕۆ كۆتایی به ‌قه‌ده‌غه‌ی توندی هاتوچۆ به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆنا هات و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌ كرد کە 'چاوه‌رێ بكه‌ن، تا ڕێنماییی نوێ ده‌رده‌كه‌ین قه‌ده‌غه‌كردن به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.'

 

بڵند ئیبراهیم