شنگال لە پارەی کەرتی تەندروستیی مووسڵ بێبەش کراوە
شنگال-kdp.INFO- له مووسڵ حکوومەت شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه و له‌و پاره‌یه یه‌ك دینار بەشی شنگال نه‌دراوه و، ڕێكخراوێكی بیانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سێ نه‌خۆشخانە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا لە شنگال دروست ده‌كات.
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: '،حکوومەت له مووسڵ شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه و کاربەدەستانی مووسڵیش شنگالیان لەو پارەیە بێبه‌ش كردووه و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كیان بۆ شنگال ته‌رخان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه و ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه و پێویسته به‌شی شنگالیش بدرێت."
مه‌حما خه‌لیل گوتیشی: 'ڕێكخراوێكی بیانی بڕیاره له شنگال به كه‌ره‌ڤانه سێ نه‌خۆشخانه دروست بكات، له شنگال و سنوونێ به بڕی 30ملیۆن دینار، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، بۆیه ئاماده‌یییان ده‌ربڕیووه و ئه‌و نه‌خۆشخانانه دروست ده‌كه‌ن، چونكه ئێمه توانای دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌مان نییه."
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال، وه‌یس نایف، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زوڵمێكی گه‌وره له شنگال ده‌كرێت و نایانه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه و له ساڵی 2017ــەوە شنگال بێ حکوومەتی شه‌رعییه و ئێستا شنگال دوو حکوومەتی هه‌یه؛ شه‌رعی و ناشه‌رعی. ڕێگا به ناشه‌رعییه‌كه ده‌ده‌ن كار بكات و ڕێگری له حکوومەتی شه‌رعی ده‌گرن، بۆیه به هه‌مووان دژایەتیی شنگال ده‌كه‌ن."
وه‌یس نایف گوتیشی: "ئه‌و بودجه‌یەی بۆ شنگالیش ته‌رخان ده‌كرێت مانگانه ته‌نها 20%ی سه‌رف ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی دیكەی هه‌مووی به گه‌نده‌ڵی سه‌رف ده‌كرێت، بۆیه تا شنگال به‌و جۆره بێت، خراپتر ده‌بێت و باشتر نابێت و مه‌ترسیی گه‌وره له شنگال هه‌یه."
لەسەدا ٧٠ی خه‌ڵكی شنگال له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان و ئەوانەی له شنگالیشن هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان پێشكه‌ش ناكرێت و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و حکوومەتیش هیچ هاوكاریان ناكات."
بڵند ئیبراهیم