سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكات
2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی «جەژنی ڕۆژووی ئێزی»، گەرمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.
كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، پاراستنی ئەو تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانە ئەرکێکی پیرۆزە و درێخی لێ ناکەین.
جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.
مسعود بارزانی
19ـی 12ـی 2019