هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمەریکا داوا لە ڕووسیا دەکات ڕەفتارە نابەرپرسانەکەی لە سوریا ڕابگرێت

ئەمەریکا داوا لە ڕووسیا دەکات ڕەفتارە نابەرپرسانەکەی لە سوریا ڕابگرێت
ئەمەریکا داوا لە ڕووسیا دەکات ڕەفتارە نابەرپرسانەکەی لە سوریا ڕابگرێت

2023-07-29 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن داوای لە ڕووسیا کرد ملکەچی یاساکانی ئاسمان بێت و " ڕەفتارە نابەرپرسانەکانی " ڕابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە سوریا. سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9 لە ئاسمانی سوریادا " بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی بەرکەوتووە " دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا ئاگرێکی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیای بەرکەوتووە . ئەمەش لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەی نزیکی نێوان فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ڕووسیادا لە ناوچەکەدا. ئۆستن کاتێک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بریسبانی ئوستڕاڵیا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ڕووداوەکە، وتی " داوا لە سەرکردایەتی ڕووسیا دەکەین دڵنیا ببنەوە لەوەی ڕێنمایی بۆ هێزەکانییان دەربکەن تاوەکو ملکەچی یاساکانی ئاسمان ببن و دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەم ڕەفتارە نابەرپرسانەیە ڕابگرن." ئۆستن وتی " بەردەوام دەبین لە دامەزراندنی کەناڵەکان بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانمان و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردایەتی باڵادا. بەڵام دووبارە بەردەوام دەبین لە کارکردن وەکو چۆن هەمیشە کارمان کردووە لە سنوورە ئاسمانییەکاندا، هەروەها بەرژەوەندی و سەرچاوەکانمان دەپارێزین." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز