هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ کرد

2020-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌كات و سوپاسی یه‌كه‌ ئیداری و كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌كات.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 07-04-2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیدا، سوپاس و پێزانین و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی و یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه ‌و ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕی و ئارامی و دارایی و ئابوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕی.

هەروەها پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ ده‌ربڕین و له‌ دوا رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دڵنیایكردنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.