هەواڵی کوردستان ئێستا

هەولێر..هەڵمەتی گوڵچاندن دەستی پێكرد

هەولێر..هەڵمەتی گوڵچاندن دەستی پێكرد
هەولێر..هەڵمەتی گوڵچاندن دەستی پێكرد

2020-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتێكی گوڵچاندنیان لە شاری هەولێر دەست پێكردووە و 100 هەزار گوڵ دەچێنن، كە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت. دەشڵێ، ئەو گەڕەكانەی كەرەنتین كراون، تیمی تایبەتیان لە شارەوانی بۆ داناون بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاكەكانیان بە شێوەیەكی تەندروست هەڵبگرن.

عەبدولواحید ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەڵمەتێكمان لە شاری هەولێر دەستپێكردووە بۆ چاندنی 100هەزار گوڵ لە ناوچە جیاجیاكانی شاری هەولێر و ئەو هەڵمەتەش ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە رێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر زیاتر ببێت".

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕوونیشی كردەوە: "چاندنی ئەو گوڵانە لە شاری هەولێر، هەم شار جوان دەكات و هەمیش سوودی هەیە بۆ زیادبوونی رێژەی سەوزایی، بۆیە ئەو هەڵمەتەمان دەست پێكردووە".

 

بڵند ئیبراهیم