هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەیاد حەسەن: ساڵی ئایندە قەبارەی بازرگانی زیاتر دەبێت

ئەیاد حەسەن: ساڵی ئایندە قەبارەی بازرگانی زیاتر دەبێت
ئەیاد حەسەن: ساڵی ئایندە قەبارەی بازرگانی زیاتر دەبێت

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- قەبارەی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان بەروارد بە مانگەكانی رابردوو زۆر زیادی كردووە، بەرپرسێكی ژوورە بازرگانییەكانیش، ھۆكاری زیادبوونی قەبارەی بارزگانی، بۆ ئارامیی رەوشی ئەمنیی ھەرێمی كوردستان و گەشەی ئابووری دەگەڕێنێتەوە.

ئەیاد حەسەن، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "قەبارەی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا زۆر زیادی كردووە و تەنیا لە مانگی رابردوودا بە ڕێژەی ٢٠%ی جووڵەی بازرگانی زیاد بووە، بێگومان چەندین ھۆكار ھەن بۆ ھەڵكشانی قەبارەی بازرگانیی نێوان ھەرێم و توركیا، یەكێك لەو ھۆكارانە ئەوەیە، لە ترسی ئاڵۆزیی رەوشی عێراق، بازرگانانی عەرەب سەرمایەكانیان دەگوازنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان".

سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی دھۆك دەشڵێت: "بەرەوپێشچوونی رەوشی ھەرێمی كوردستانیش كاریگەریی خۆی ھەبووە لەسەر گەشەی رەوشی بازرگانی، لەبەر ئەوەی باری ئابووری بەرەو پێشەوە چووە، ھەرێمی كوردستانیش ناوچەیەكی سەقامگیرە بۆ بازرگانی و بازرگانانی عێراقیش روویان لە ھەرێم كردووە".

حەسەن پێشبینیشی كرد، بۆ ساڵی ئایندە ٢٠٢٠، ھێشتا گەشەی ئابووری و قەبارەی بازرگانی ژمارەی نوێ تۆمار بكات و گوتیشی: "ھێشتا جووڵەی بازرگانی بەرەو زیادبوون دەچێت، رەوشی ئەمنی رۆڵی ھەبووە لەسەر رەوشی ئابووری، پارێزگای دھۆكیش بووەتە سەنتەرێكی ئابووریی گرینگ بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان، تەنیا لەگەڵ توركیاش قەبارەی بازرگانی زیادی نەكردووە، بگرە لەگەڵ وڵاتی دیكەی وەك ئەورووپاش بەرەو زیادبوونە".

 

قائید میرۆ