هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەڵمانیا پلانی وەبەرهێنانی سەوزی بە بەهای 58 ملیار یۆرۆ پەسەند كرد

ئەڵمانیا پلانی وەبەرهێنانی سەوزی بە بەهای 58 ملیار یۆرۆ پەسەند كرد
ئەڵمانیا پلانی وەبەرهێنانی سەوزی بە بەهای 58 ملیار یۆرۆ پەسەند كرد

2023-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: نەوا


حكومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانكردنی بڕی 57.6 ملیار یۆرۆ كە دەكاتە 63.21 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنانی سەوز لەساڵی داهاتودا كە بە رێژەی 60.2% زیادیكردوە لە چاو ئامانجی ساڵی 2023، بەرلینیش تاساڵی 2045 پاڵپشتی بۆ سفر دەردانی گازی ژەهراوی زیاد دەكات.
وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ساڵی داهاتو پشكی شێر لە سندوقی كەشوهەوا و گۆڕانكاری تەرخان دەكرێت بۆ پاڵپشتی كەرتی بیناسازی لە ئەڵمانیا، لەڕێگەی 18.9 ملیار یۆرۆ بۆ پاڵپشتی گواستنەوەی وزە لەساڵی 2024، وزەی نوێبوەوە دەبێت بە نزیكەی 12.6 ملیار یۆرۆ پشتگیری دەكرێت، لەكاتێكدا 4.7 ملیار یۆرۆ تەرخان دەكرێت و یەك ملیار یۆرۆش بۆ فراوانكردنی ژێرخانی شەحنكردنەوەی كارەبا بۆ گواستنەوە لە وڵاتەكەدا.
 وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی وەبەرهێنانەكان لە سندوقی كەشوهەوا و گۆڕانكاری كە بودجەیەكی تەواوكەرە بۆ هاندانی گواستنەوەی سەوزی ئابوری، لەنێوان ساڵانی 2024 بۆ 2027 دەگاتە 212 ملیار یۆرۆ.