هەواڵی کوردستان ئێستا

دەزگای هەواڵی سوریا: دەنگی تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەخت بیستراوە

دەزگای هەواڵی سوریا: دەنگی تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەخت بیستراوە
دەزگای هەواڵی سوریا: دەنگی تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەخت بیستراوە

2023-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەزگای هەواڵی سوریا ڕایگەیاند بەیانی زووی ڕۆژی یەکشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراوە، وتیشی هۆکاری تەقینەوەکان نەزاندراوە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری جەنگەکەی سوریا دەکات وتی تەقینەوەکان زیانییان بە کۆگاکانی ئەو ڕۆکێتانە گەیاندووە کە سەر بە گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانن. وتیشی هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان یاخود بریندار بوون تۆمار نەکراوە، وتیشی هۆکاری تەقینەوەکان نەزاندراون. ئێران پشتیوانکارێکی سەرەکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بووە لە ماوەی شەڕە 12 ساڵەییەکەی ناو سوریادا. گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران، بە حیزبوڵای لوبنان و گروپە عێراقییەکانی سەر بە ئێرانیشەوە، خاکێکی بەرچاوی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری سوریا و ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقییان لە ژێر دەستدایە. ماوەی چەندین ساڵە ئێران هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر " ئەو ئامانجانەی کە پەیوەستن بە ئێرانەوە " لە سوریادا، بەڵام بە دەگمەن لێدوان لەسەر وردەکارییەکانی هێرشێکی ئاسمانی دەدات دوای ئەنجامانی هێرشەکە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز