ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات بە ناوی ئەرێس
لە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون لە زیادبووندایە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند دەشێت ئەرێس خێراتر بڵاوبێتەوە و لە جۆرەکانی تر قورستر بێت.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لە نزیکەوە چاودێری ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە بکرێت.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات ڕێوشوێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵنەگرن.
ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی شەشەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە خەوێنراون بە ڕێژەی لەسەدا 40 زیادیکردووە، بەڵام بە ڕێژەی لەسەدا 90 کەمترە لەوەی کە لە سەرەتای ساڵی 2022دا تۆمارکراوە.
تا ئێستا جۆری ئەرێس لە 51 وڵاتدا دۆزراوەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەم جۆرەیان وەرزی نییە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز/ ئەسۆشیەیتد پرێس