English | عربي

خانه‌قین.. ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ بریندار بوون


خانه‌قین.. ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ بریندار بوون

2019/01/27 | 00:45

(هەواڵ كوردستان)-

له‌سنوورى خانه‌قین هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی تێكه‌ڵى هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كیان بریندار بوون.

سه‌روه‌ر عه‌لى، چالاكوانى مه‌ده‌نی له‌ خانه‌قین، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆریستى بۆ سه‌ر بازگه‌ى به‌ختیارى له‌ خانه‌قین، ژماره‌یه‌ك ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆیی بریندار بوون".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ له‌و هێرشه‌دا، دوو كارمه‌ندى ئاسایشی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان و دوو پۆلیسی ناوخۆ بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، هێرشه‌كه‌ نزیكه‌ى نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌ و تێیدا هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس به‌رگرییه‌كى زۆریان كردووه‌ و دواتر هێرشبه‌ران هه‌ڵاتوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending