هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی هەڵسورێنەری كاروباری ئەڵمانیا دەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی هەڵسورێنەری كاروباری ئەڵمانیا دەكات
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی هەڵسورێنەری كاروباری ئەڵمانیا دەكات

2019-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 

 

به‌غدا-اه‌ع 

 

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە ریوخن مۆلەر هەڵسورێنەری كاروباری ئەڵمانیا.

به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی سیاسی عێراق هەروەها تاوتوێی هاریكاری لەبواری ریشەكێش كردنی تیرۆر و هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری كرا لەگەڵ فروانكردنی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا ئەڵمانییەكان لە عێراق و بەشداربوونیان لەدوبارە ئاوەدانكردنەوە".

لای خۆیەوە كارهەڵسورێنەری ئەڵمانیا تەئكیدی كردەوە لەسەر هاریكاری وڵاتەكەی بۆ عێراق و پشتیوانی لەسەقامگیری دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و رێزگرتن لەسەروەری عێراق، ئەڵمانیاش پەرۆشە بۆ فراوانكردنی كاری كۆمپانیاكانی لەسەرجەم بوارەكان لەتەواوی شارەكانی عێراق و بەشداربوون لەدوبارە ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان.