هەواڵی کوردستان ئێستا

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ KDP: ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینی گەڕەكەكانی هەولێر دەردەچێت

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ KDP: ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینی گەڕەكەكانی هەولێر دەردەچێت
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ KDP: ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینی گەڕەكەكانی هەولێر دەردەچێت

2020-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا لە هەولێر رایگەیاند، لە شاری هەولێر 11 گەڕەك هێزیان بۆ دانراوە هاتوچۆ نەكەن و پشكنینیان بۆ كراوە، ئەمڕۆش ئەنجامی پشكنینیان دەردەچێت و دواتر بڕیار دەدرێت كەرەنتینە دەكرێن یاخود نا.

هێمن قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە شاری هەولێر بە هۆی هەبوونی گومان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا، 11 گەڕەك رێگرییان لێ دەكرێت هاتوچۆ بكەن و هێز دانراوە تا چاودێرییان بكرێت و پشكنینیش بۆ هەمووان كراوە و ئەمڕۆش ئەنجامی پشكنینەكە دەردەچێت".

ئەندامەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا لە هەولێر گوتیشی: "ئەمڕۆ پشكنین دەردەچێت، كە زیاتر لە 500 پشكنینە و ئەوكاتیش بڕیار دەدرێت كە كەرەنتینە بكرێن یاخود نا و ئەنجامەكانیش ئەمە یەكلا دەكاتەوە".

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەو كەسانەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە، بەردەوام ژمارەی چاكبوونەوەیان لە زیادبووندایە و تاوەكو ئێستاش 22 كەس تەنها لە هەولێر چاك بوونەتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم