هەواڵی کوردستان ئێستا

سەندیكای پارێزەران: لە ئەگەری هەر دەنگۆیەكی ناڕاست، دەبێ داواكاری گشتی بێتە سەر هێڵ

سەندیكای پارێزەران: لە ئەگەری هەر دەنگۆیەكی ناڕاست، دەبێ داواكاری گشتی بێتە سەر هێڵ
سەندیكای پارێزەران: لە ئەگەری هەر دەنگۆیەكی ناڕاست، دەبێ داواكاری گشتی بێتە سەر هێڵ

2020-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، رێكاری تایبەت لە دژی هەر كەسێك دەگیرێتە بەر كە بیەوێت وێنەی نەخۆشیی كۆرۆنا یان ئیدارەی حكوومەت بشێوێنێت و، پارێزبەندییش بۆ هیچ كەسێك نییە.

ئەیاد كاكەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان گوتی: "پارێزبەندی بۆ هیچ كەسێك نییە ئەگەر بیەوێت وێنەی ئیدارەی حكوومەت بشێوێنێت یان لە نەخۆشیی كۆرۆنا كەم بكاتەوە، دەبێت داواكاری گشتی لە بڵاوكردنەوەی هەر قسەیەكی ناڕاست و دەنگۆیەك بێتە سەر هێڵ، تەنانەت بۆ پەرلەمانتارەكانیش كە بەداخەوە بەشێكیان دەستیان بە موزایەدە كردووە و پرسی حكوومی بۆ مەبەستی تایبەت بەكار دەهێنن".

كاكەیی راشیگەیاند: "دەبێت سزای ئەوانە بدرێت كە هەوڵی تێكدانی ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەدەن، بۆ ئەوەی رێگا بۆ خەڵكی دیكە خۆش نەكرێت لە پێناوی كەسپكردنی دەسكەوتی شەخسی وەرەقەكان تێكەڵ بكەن، كە بەداخەوە لە ماوەی هاتنی كۆرۆناوە تا ئێستا گوێبیست دەبین لەوەی لێرە و لەوێ هەوڵێك بۆ كەمردنەوەی دەسكەوتەكان دەدرێت و دەیانەوێت لە هەوڵەكانی رووبەربووبوونەوەی كۆرۆنا كەم بكەنەوە".

 

كارزان سەباح هەورامی