English | عربي

قوتابخانه‌یه‌كی كوردی له‌خانه‌قین سوتێنراو ده‌یان قوتابی كورد له‌خوێندن بێ به‌ش بوون


قوتابخانه‌یه‌كی كوردی له‌خانه‌قین سوتێنراو ده‌یان قوتابی كورد له‌خوێندن بێ به‌ش بوون

2019/01/28 | 17:15

(هەواڵ كوردستان)-  

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 28ی كانونی دووه‌می 2019، به‌هۆكارێكی نادیار كه‌ گومان ده‌كرێ شۆرتی كاره‌بابێت، قوتابخانه‌یه‌كی كوردی سه‌ر به‌خوێندنی كوردی له‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین سووتاو به‌و هۆیه‌وه‌ خوێندن له‌قوتابخانه‌كه‌راگیرا، جۆری سوتانه‌كه‌ش گومانی دروستكردوه‌و به‌و هۆیشه‌وه‌ 400 قوتابی له‌خوێندن بێ به‌ش بوونه‌ تاكاتێكی نادیار.

حه‌بیب فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، سه‌ربه‌په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی تۆڵه‌ فرۆشی شارۆچكه‌ی خانه‌قین قوتابخانه‌یه‌ك سووتا".

گوتیشی: "ئاگره‌كه‌ چه‌ند ساتێك پێش ده‌وام له‌قوتابخانه‌ی پێشره‌وی بنه‌ره‌تی كه‌وتووەته‌وه‌ بۆیه‌ گیانی مامۆستایان و قوتابیان پارێزراو بووه‌و پاشتر تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ بۆخامۆشكردنی ئاگره‌كه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ر په‌روه‌ری خانه‌قین، راشی گه‌یاند "گومان ده‌كرێ شۆرتی كاره‌با هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ هێشتا گومانه‌ و یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌وام راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌".

لەمبارەیەوەش ژماره‌یه‌ك له‌كه‌س و كاری قوتابیان نیگه‌رانی خۆیان له‌ راگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كه‌ ده‌ربڕی.

سه‌لاح عه‌لی، وه‌ك باوكی قوتابیه‌ك، بۆ (باسنیوز) گوتی: "گومان ده‌كرێ به‌ ئه‌نقسه‌ت ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامدرابێ بۆ وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی، چونكه‌ جۆری سوتانه‌كه‌ له‌ شۆرتی كاره‌با ناچێ، به‌جۆرێك سوتاوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ته‌خته‌ی دانیشتنیش هه‌مووی سوتاوه‌".

(باس)، په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی خانه‌قینه‌وه‌ کرد و تەنها گوتیان، به‌هۆكاری لێكۆڵینه‌وه‌ لێدوان ناده‌ن، چونكه‌ گومانه‌كان نەڕەوینەتەوە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending