مستەفا کازمی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
به‌غدا-KDP.info- لە تویتێکدا، مستەفا کازمی، بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق پەیامێکی بە هەر سێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی بڵاویکردەوە و بەڵێنی کارکردن بۆ چارەسەری قەیرانەکان دەدات.
کازمی بە زمانی کوردی نووسیویەتی: "بە راسپاردنم بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، بۆ کارکردن لە سەر پێک‌ھێنانی حکومەتێک کە خواستى عێراقییەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات".
كازمی كێیه؟
- ساڵی 1967 له به‌غدا له دایكبووه.
- باوكی دوو منداڵه.
- به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه
- ساڵی 2016 بووه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و ئه‌ستێره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت
- به‌هۆی ئۆپۆزیسیۆنبوونی له دژی رژێمی سه‌ددام، ماوه‌ی 10 ساڵ له ده‌ره‌وه ژیاوه، به‌ڵام تێكه‌ڵی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بووه له ده‌ره‌وه.
- به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی "الذاكرة العراقیة" بوو، كه تایبه‌ت بوو كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیومێنت له باره‌ی تاوانه‌كانی رژێمی سه‌ددام.
- جگه له وڵاتینامه‌ی عێراق، هه‌ڵگری هیچ وڵاتینامه‌یه‌كی دیكه نییه.
- له كاتی مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نها مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێ‌درابوو.