هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆژی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت

رۆژی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت
رۆژی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

”بەغدا مانگانە 900 ملیار دینار دەنێرێتە هەولێر“

پەرلەمانتارێکی عێراق رۆژی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات.

شێروان دووپدانی، ئەندامی فارکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ”بە خۆشحاڵییەوە“ هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتوونەتە رێککەوتن.

شێروان دووپردانی هەروەها رایگەیاند، رۆژی چوارشممه‌ 4-12-2019 یان پێنجشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژه‌یاساکە دەنێرێتە پەرلەمان بۆ دەنگ لەسەر دانی.

هەروەها سەعید هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەپێی پرۆژه‌که‌، کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، بەغدا مانگانه‌ 900 ملیار دینار بۆ هەولێر دەنێرێت.

سەعید هەرکی هەروەها رایگەیاند، ئەو بڕە بودجەی پێشمەرگە ناگرێتەوە، چونکە بودجەی پێشمەرگە لە بودجەی سیادیی عێراق و لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگریی عێراق دابین دەکرێت.