هەواڵی کوردستان ئێستا

میدیایەكی مەلا بەختیار: مه‌لا هه‌ورامان گەچێنەیی و مەلا محەمەد بامۆكی دەستگیر كران

میدیایەكی مەلا بەختیار: مه‌لا هه‌ورامان گەچێنەیی و مەلا محەمەد بامۆكی دەستگیر كران
میدیایەكی مەلا بەختیار: مه‌لا هه‌ورامان گەچێنەیی و مەلا محەمەد بامۆكی دەستگیر كران

2023-09-15 00:00:00 - سەرچاوە: باسنيوز


ئەمڕۆ هەینی میدیایەكی سەر بە مەلا بەختیار بڵاوی کردەوە بەهۆی بردنی 250 هەزار دۆلارەوە، هەریەك لە مەلا هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری پێشووی كۆمەڵی دادگەری و مەلا محەمەد بامۆكی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری دەستگیر كراون.

لە هەواڵەكەدا هاتووە كە ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كێشه‌ لە نێوان وەستا عەتای دارتاش و مه‌لا هه‌ورامان گەچێنەیی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ گوێره‌ی سكاڵایەكی یاسایی، وه‌ستا عه‌تای دارتاش، مه‌لا هه‌ورامان بە بردنی 250 هەزار دۆلار تۆمەتبار دەكات.

ماڵپەڕی (چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لەوە كردووە كە مەلا هەورامان گەچێنەیی و مەلا محەمەد بامۆكی، لەگەڵ دانا دارا راوێژكاری پەرلەمان لە پشكی كۆمەڵ، دوای دادگەییكردنیان لە سلێمانی گیراون.

ئاماژەشی بەوە داوە كە محەمەد بامۆكی و دانا دارا، شایەت و گەواهیدەر و ئاگەداری ئەو دۆسیەی نێوان وەستا عەتا و مەلا هەورامان بوون، لە ورد و درشتی بابەتەكە ئاگەدار بوون، بەڵام نەیانتوانیوە بابەتەكە چارەسەر بکەن.