کۆمسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی نوێ لەسەر ئازادی ئایینی لە عێراق بڵاو دەکاتەوە

ئەم ڕاپۆرتە هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هەروەها هۆکارە بەردەوامەکان دەکات کە کاریگەرییان لەسەر ئازادی ئایینی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
کۆمسیۆنەکەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕاپۆرتی نوێکردنەوەی ڕەوشی ئازادی ئاینی عێراق "هەڵسەنگاندن بۆ ئاڵۆزییە ئاینزاییە سیاسییە بەردەوامەکانی عێراق و پێشنیارە یاساییەکانی ئەم دواییە دەکات کە توانای سنووردارکردنی ئازادی ئایینی یان ئازادی بیروڕایان هەیە بۆ پێکهاتە ئاینییە جۆراوجۆرەکانی عێراق."
هەروەها ڕاپۆرتەکە هەڵسەنگاندن بۆ "نەبوونی ئاسایشی کەمینە ئایینییەکانی وەک کرستیانەکان و ئێزیدییەکان دەکات، لەگەڵ خراپ بەکارهێنانی موڵک و ماڵی و هەراسانکردن لەلایەن هەردوو ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانەوە کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی درێژخایەنی ئەندامانی کۆمەڵگەکان و کۆچی هەمیشەیی لە وڵاتەوە."
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ساڵی 2023دا، USCIRF پێشنیاری کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، عێراق بخاتە لیستی چاودێری تایبەتی خۆیەوە بەهۆی بەشداریکردن یان پشتگوێخستنی پێشێلکاری توندی ئازادی ئایینی بەپێی یاسای ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی.