هەواڵی کوردستان ئێستا

لەچەند ناوچەیەکی هەرێم دەست بەجێبەجێكردنی سیستمی پریپەید دەكرێت

لەچەند ناوچەیەکی هەرێم دەست بەجێبەجێكردنی سیستمی پریپەید دەكرێت
لەچەند ناوچەیەکی هەرێم دەست بەجێبەجێكردنی سیستمی پریپەید دەكرێت

2023-09-25 18:48:25 - سەرچاوە: كوردیو

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردۆتەوە، دەست بەجێبەجێكردنی سیستمی پریپەید دەكرێت بە هەمان نرخی پێشو بۆ هاوبەشانیان.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كارەبا بڵاویكردۆتەوە كە ئەردەڵان دۆسكی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كارەبا سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوانی پرۆسەی پریپەیدی كردوە، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمی جێبەجێكردنی سیستمی پریپەید لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بە هەمان نرخی پێشو كراوە.

هەروەها هاتووە كە وەزارەتی كارەبا شوێنەكانی جێبەجێكردنی سیستمی پریپەید بۆ هاوبەشانی كارەبا دیاری دەكات و لەسەر بنەمای داواكاریی شوێنەكان نابێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند گەڕەك و زۆنێك لە سنوری سەنتەری پارێزگاكان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆكان وەك پلانی دەستپێكردنی پرۆسەكە دەستنیشان كراون.