هەواڵی کوردستان ئێستا

کادیریکی باڵای یەکێتی: یەكێتی دابەشی دوو چینی جیاواز بووە و هەڵەیەکی کوشندە دەکات

کادیریکی باڵای یەکێتی: یەكێتی دابەشی دوو چینی جیاواز بووە و هەڵەیەکی کوشندە دەکات
کادیریکی باڵای یەکێتی: یەكێتی دابەشی دوو چینی جیاواز بووە و هەڵەیەکی کوشندە دەکات

2023-09-25 19:13:14 - سەرچاوە: باسنيوز


كادیرێكی یەكێی و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری نزیك لە لاهوور جەنگی ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی بەپێی ئەو میكانزمەی بۆ كۆنگرەی پێنجی داناوە، ئەندامان و كادیرەكانی دەكات بە دوو چینی جیاواز و بەو كارە هەڵەیەكی كوشندە دەكات.

نیار عوزێری، كادیری یەكێی و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری نزیك لە لاهوور جەنگی، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”یەکێک لە شانازییەکانی یەكێتی ئەوە بووە، کە چینایەتی لەناو حزبدا نەبێت، بەڵام ئەمڕۆ و دوای زیاتر لە (48) ساڵ لە خەبات و قوربانیدان، بناغەی چینایەتی لەناو هەناوی ئەو حزبە دامەزرا.“

عوزێری ئاشكرای كردووە، كە بە بڕیاری لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، میکانزمێک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە دانراوە، بەپێی میکانزمەکە، هەڵبژاردن لە مەڵبەندەکان بە دوو بازنە ئەنجام دەدرێت: بازنەی یەکەم (بازنەی ئەنجوومەنی مەڵبەند)ە، ئەم بازنەیە بریتییە لە لێپرسراو و ئەندامانی بەشەکان و لێپرسراوی کۆمیتەکان، کە کەمترین دەنگیان هەیە و زۆرترین رێژەیان بۆ ئەندامێتیی کۆنگرە بەر دەکەوێت.

بازنەی دووەم: (بازنەی ڕاوێژکاری و پشتیوانی)ی مەڵبەند، تەواوی ئەندامانی پشتگوێخراوی مەڵبەند لەخۆ دەگرێت، کە زۆرترین دەنگیان هەیە و کەمترین رێژەیان بۆ ئەندامێتیی کۆنگرە بەر دەکەوێت.

دەشڵێت: ”هیچ رێسا و یاسایەکی ماتماتیک سەری لەم جۆرە دابەشکارییە دەرناچێت، بۆیە بەم شێوازە، یەکێتی لەنێو ئورگانەکانی بەرەو چینایەتی هەنگاو دەنێت، بێ گومان بەمەش هەڵەیەکی کوشندە دەكات.“