هەواڵی کوردستان ئێستا

شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و چەکدارانی لایەنگری ڕژێمی سوریا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

 شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و چەکدارانی لایەنگری ڕژێمی سوریا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و چەکدارانی لایەنگری ڕژێمی سوریا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

2023-09-26 17:56:08 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری جەنگەکەی سوریا دەکات، ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە نێوان چەکدارانی لایەنگرانی حکومەتی سوریا و هێزەکان بە ڕابەرایەتی کوردەکان لە ناوچەیەکی زۆرینە عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی سوریا 25 کەس کوژراوان. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە ڕابەرایەتی کوردەکان کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت دەڵێن " چەکدارانی ڕژێمییان دوورخستووەتەوە لە کاتێکدا دزەیان کردووەتە ناو ناوچەی زیبانی پارێزی دەیرەزوورەوە، لە شەڕێکدا کە ڕۆژی دووشەممە دەستیپێکرد. فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕاگەیاندنی هەدەسەی بڵاو کرووەتەوە و لە تۆڕی ئێکس کە پێشتر تویتەر بوو دەڵێت  "هێزەکانمان لە شارۆچکەی زیبان دوو گرووپی چەکداری سەر بە ڕژێمی سوریا گەمارۆ دەدەن. هێزەکانمان دوو گرووپی چەکداری سەر بە دەزگای ئاسایشی ڕژێمی سوریایان گەمارۆ داوە. گروپە چەکدارەکان دزەیان کردووەتە ناو شارۆچکەی زیبان، لە کاتی تۆپبارانی هەڕەمەکیدا، کە لە شارۆچکەی ئەلمەیادینەوە لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە هاتبوون. ڕێوشوێنی ئەمنی خێرا لە لایەن هێزەکانمانەوە گیراوەتەبەر بۆ  دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا."  هەسەدە لە بەیاننامەکەیدا ڕایشدەگەیەنێت هەسەدە "ئاسانکاری  کردووە بۆ گواستنەوەی خەڵکی سڤیل بۆ ناوچە ئارامەکان لە گوندەکانی دراوسێ و دڵنیابوون لە سەلامەتییان."   هەرچەندە لە ڕاگەیاندەکەدا بە ڕوونی باسی زیانە گیانییەکان نەکراوە بەڵام دەڵێت "بەدرێژایی پێکدادانەکان ژمارەیەک کەس لە گروپە چەکدارەکان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، دواتر گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات." لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا، لە هەمان ناوچەدا شەڕێکی 10 ڕۆژیی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی خێڵە عەرەبییەکاندا ڕوویدا و بەهۆیەوە 90 کەس کوژران. ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەڕیتانیایە، وتی شەڕەکەی ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدا بووە کە چەکدارانی لایەنگریی حکومەتی سوریا لە ڕووباری فوڕات پەڕیونەتەوە، کە هێزەکانی لایەنگری حکومەت لە دەیرەزووری باشووری ڕۆژهەڵات لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لە یەک جیادەکاتەوە. وتیشی 21 کەس لەوانەی کوژراون لایەنگرانی سەر بە دیمەشق بوون و سێ کەسییان چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون. ژنێکیش کوژراوە. کوردەکان زۆرینەن لەو ناوچانەی باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری سوریادا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدان. بەڵام لە چەندین شوێنی دیکەدا کە لە ژێر دەستی ڕێکخراوی داعش ئازادکراون، عەرەبەکان تێیاندا زۆرینەن.