دووشه‌ممه حكوومه‌ت له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوو و موڵكه‌كان بڕیار دەدات
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانیی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه و ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوو و موڵكه‌كان تا ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕ ده‌بێت.
شوان زرار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانیی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه و ئه‌و پڕۆژه‌یه سێ لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت؛ یەکەم، حكوومه‌ت له به‌شێك له باجه‌كان خۆش ده‌بێت، دووه‌م، خاوه‌نی خانوو و موڵكه‌كان كرێیه‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و كرێدارهكانیش به‌شێكی كرێیه‌كه ده‌ده‌ن.'
شوان زرار گوتیشی: "مه‌به‌ست له‌و كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یە هه‌م حكوومه‌ت و هه‌میش هاووڵاتیان هاوكار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.'
زرار باسی له‌وه‌ش كرد: "بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه حكوومه‌ت كۆ ببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بدات."
بڵند ئیبراهیم