هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

2020-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێ) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برا مەسیحیەکانی كوردستان و تەواوی جیهان دەكەین و، ئاواتەخوازین بەوپەڕی ئارامیی وئاسوودەیی ئەو جەژنەتان بەڕێبكەن و مایەی شادومانی و بەختەوەریتان بێت.

جه‌ژنى قیامەی ئەمساڵ‌ له‌ كاتێكدایە كه‌ هه‌رێمى كوردستان و جیھان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ له‌ رەوشێکی ناھەمواردان، داواکارین لە پێناو سه‌لامه‌تی و بەکەمترین زیان تێپەڕاندنی ئەو پەتایە هه‌موو لایه‌ك خۆڕاگر و پابەندی ‌ڕێنماییە‌ ته‌ندروستییه‌كان بین.

لەو بۆنەیەدا دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان نیشتمانی پێكەوە ژیان و ئاشتەوایی و لێبووردەیی نێوان سەرجەم پێكهاتە ئیتنی و ئایینیەكانە و، وەکو ھەمیشە پشتیوانی تەواو لەو فرەیی و هەمەرەنگییە دەكەین، دڵنیاشین بۆ لەمەودواش ئەو فەرهەنگە رەسەنە و رەگوریشەی ئەو شارستانیەت و مێژووە دەوڵەمەندە هەردەم ئاوا پتەوتر و بەهێزتر دەبێت.

دووبارە جەژنی قیامەتان لێ پیرۆز بێت و، بە هیوای ژیانێكی پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١١ـی ٤ـی ٢٠٢٠